AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٧ ١١:١٠

نەتەوەیەکگرتووەکان: 370 هەزار کەس لە سووریا ئاوارە بوون

نەتەوەیەکگرتووەکان: 370 هەزار کەس لە سووریا ئاوارە بوون

نووسینگەی هاوئاهەنگی کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە سووریا بووەتە هۆی ئاوارە بوونی نزیک بە 370 هەزار کەس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ستێفان دوجاریک وتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە نووسینگەی هاوئاهەنگی کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاپۆرتی داوە کە دوابەدوای چالاک بوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان و چڕ بوونەوەی پێکدادانەکان لە سووریا تا ئێستا لانیکەم 370 هەزار ژن، پیاو و منداڵ ئاوارە بوون ، لەوانە 100000 کەس زیاتر لە یەک جار ئاوارە بوون.

لە 29 ی نۆڤەمبەر، تەحریرولشان و ژمارەیەکی دیکە لە گرووپە چەکدارەکان ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاویان لە دژی هێزەکانی ئەرتەشی سووریا لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلب بەرەو شارەکانی حەما و حەلەب دەست پێکرد.

ڕۆژی دوایی ئەو گرووپانە بۆ یەکەم جار دوای پێکدادانەکانی ساڵی 2011، کۆنترۆڵی تەواوی ئەلەب، دووهەم گەورە شاری سووریایان بەدەست گرت.

لە نوێترین گۆڕانکارییەکانی سووریاش بەشێک لە شاری سویدا کۆنترۆڵ کراوە.

News ID 53014

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha